وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگەیاند كه سزاكانی ئه‌مریكا هۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی نه‌تواندرێت هاوكاری پێویست بگه‌یه‌ندرێته ئه‌و شوێنانه‌ی به هۆی لافاوه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له تویته‌ر باسی له‌و ئاسته‌نگانه كرد كه مانگی سووری ئێران دووچاری هاتووه له ناردنی هاوكاری بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی به هۆی لافاوه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه و ره‌خنه‌ی لە سزاكانی ئه‌مریكا گرت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌توندی ره‌خنه‌ی له سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گرت به هۆی ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوویه‌تی و رایگه‌یاند “سیاسه‌تی سه‌پاندنی سزای ترەمپ پێشێلكارییه‌كی روونی بڕیاری ژماره 2231ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و یاسای دیوانی دادی نێوده‌وڵه‌تییه. سزاكانی ئه‌مریكا رێگره له‌وه‌ی مانگی سووری ئێران هاوكاری بگه‌یه‌نێته ئه‌و شوێنانه‌ی به هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌ی لافاو كه وێنه‌ی نه‌بووه زیانیان به‌ركه‌وتووه. سه‌پاندنی سزا له‌باره‌ی فرۆشتنی هێلیكۆپته‌ری هاوكاری به‌په‌له نموونه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه. ئه‌وه ته‌نها جه‌نگێكی ئابووریی نییه، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا تیرۆریزمی ئابوورییه”.
له ئێران به هۆی بارانی به‌خوڕه‌وه كه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه لافاو زۆربه‌ی شوێنه‌كانی گرتووه‌ته‌وه و تا ئێستا 44 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پارێزگاری گوڵستان باکووری ئێران، مه‌ناف هاشمی كه له میانی ئه‌و كاره‌ساته‌دا مۆڵه‌تی وه‌رگرتبوو، مۆڵه‌ت وه‌رگرتنه‌كه‌ی بووه جێگەی مشت‌ومڕ و به‌و هۆیه‌شه‌وه له پۆستەکەی دوورخرایه‌وه.