نوێنه‌ری بازرگانانی عه‌لوه‌ی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نت ”له مه‌رزی باشماخه‌وه ته‌ماته‌ی ئێرانی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا به‌م هۆیه‌وه نرخی ته‌ماته له بازاره‌كاندا دابه‌زی”.
عه‌تا محه‌مه‌د نوێنه‌ری بازرگانانی عه‌لوه‌ی سلێمانی به سایتی ژووری راگه‌یاند ”رۆژیی دووشه‌ممه ١٤٢٠١٩ له مه‌رزی باشماخه‌وه ته‌ماته‌ی ئێرانی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا به‌م هۆیه‌وه نرخی ته‌ماته له بازاره‌كاندا له ١٤٠٠ دیناره‌وه كیلۆی بۆ ٧٠٠ دینار دابه‌زی”.
راشیگه‌یاند ”كۆماری ئیسلامی ئێران به مه‌رج رێگه به هاورده‌كردنی ته‌ماته ده‌دات بۆ هه‌رێمی كوردستان مه‌رجه‌كه‌ش بریتیه له‌وه‌ی ته‌نها لهسنوقی ١٠ كیلۆیدا ته‌ماته هاورده ده‌كرێت، رێگه به‌هاورده‌كردنی سنوقی ١٥ كیلۆی نادرێت”.