ئەمساڵ چوار هەزار و ٨٠ کەس لە هەرێم گەشتی حەج ئەنجام دەدات: تێچووی ئەمساڵی حەج بزانە


بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە رایگەیاند، “ئەوکەسانەی ناویان لە تیروپشک دەرچووە، سبەی سێشەممە ٢ی نیسان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە بکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان”. 

لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا شێخ قاسم بەرزنجی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو کەسانەی ناویان لە تیروپشک دەرچووە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن و وتیشی، “ئەو تیروپشکەی ساڵی ٢٠١٧ بۆ ناوی حاجییان ئەنجامدرابوو، ئەمساڵ کۆتایی دێت و ساڵی داهاتوو تیروپشکی نوێ ئەنجامدەدرێت بۆ ئەو ناوانەی پێشتر تۆمارکراون”.

هاوکات ئەو بەڕێوەبەرە تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پشکی حاجییانی ئەمساڵی هەرێمی کوردستانی عێراق چوار هەزار و ٨٠ حاجییە و بەپێی پرۆگرام یەکەم گەشتی حەجیش لە ١٠ی تەمموزدەستپێبکات.

شایەنی باسە شێخ قاسم بەرزنجی رایگەیاند کە هەر حاجییەک ئەمساڵ پێویستی بە بڕی ٤ هەزار و ٢٠٠ دۆلارە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج و پشکی کەسوکاری شەهیدانیش ١٠٠ دەبێت و لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەنێردرێت.