زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، چالاكی خوێندكارانی به‌شی ئه‌ندازیاری سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له‌كه‌مپی كۆلیجه ته‌كنیكییه‌كانی ئه‌نجامدا.
د.ئالان فه‌ریدون، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند ”سپاسی خونداكارانی به‌شدار بوو ده‌كه‌م له سه‌رجه‌م زانكۆكانی كوردستان, هه‌وڵده‌ده‌ین و پلان ده‌ده‌نن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م راگرانی زانكۆكانی كوردستان كه وهم چالاكییه ببێته چالاكیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌شدار بن له‌م چالاكیه”.
مامۆستایانی زاكۆ ده‌ڵێن ”ئامانج له‌م چالاكیه ئه‌وه‌یه ببێته هانده‌رێك بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ خوێندكاران و به بازار كردنی پرۆژه سه‌ركه‌وتوه‌كانی گه‌نجان له رێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتیه‌وه”.
مامۆستایانی زاكۆ ده‌شڵێن ”ئامانج له‌م جۆره چالاكیه ئه‌وه‌یه مامۆستایان و خونداكارانی زانكۆكانی كوردستان تێكه‌ڵ نم و له نزیكه‌وه یه‌كتر بناسن كه ئه‌مه‌ش ده‌بته هۆی به‌ره‌وپێش بردنی زیاتری زانكۆكان”.