کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی رووکردنه‌وه‌ له‌باره‌ی پێدانی ڤیزا بێبه‌رامبه‌ر ده‌دات


ئاغای مه‌سعودیان سه‌ر کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ”له‌ سبه‌ینێوه‌ ڤیزا له‌سه‌ر هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت به‌ خۆرایی هه‌موو هاوڵاتیه‌ک ده‌توانێت له‌ رێگه‌ی ئه‌پڵیکه‌یشنی وه‌رگرتنی ڤیزا زانیاریه‌کان پڕبکاته‌وه‌ پاش دڵنیابوون له‌ وه‌رگرتنی ڤیزا ده‌توانێت سه‌ردانی سنوره‌کان بکات و به‌ بێ گرفت سه‌ردانی خاکی ئێران بکات وه‌ هیچ جۆره‌ مۆرێکی رۆشتن و گه‌ڕانه‌وه‌ نادرێت له‌ پاسپۆرتی هاوڵاتیان ته‌نها به‌ ڤیزا ئه‌لکترۆنیه‌که‌ کارده‌کریت.

راشیگه‌یاند ”هه‌موو هاوڵتیان دڵنیاده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ درێژخایه‌ن ده‌بێت بۆیه‌ زۆر په‌له‌ نه‌که‌ن هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت ڤیزای خۆرایی وه‌ربگرێت له‌رێگای کۆمپانیاکانه‌وه‌”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا  له‌ نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌م پێراگه‌یاندرا که‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستانیش بریاریداوه‌ که‌ هه‌ر کاتێک ڕینمایه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به‌ده‌ستبگات ئه‌وا ئه‌وانیش ئه‌و بری 25 هه‌زار دیناری هاتنی گه‌شتیاران له‌ سنوره‌کانه‌وه‌ لاده‌به‌ن.

له‌باره‌ی هاتووچۆکردنی هاوڵاتیانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ وتی ”له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هاوڵاتیانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌توانن له‌ مه‌رزی شوشمێوه‌ سه‌ردانی خاکی ئێران بکه‌ن  بێ ئه‌وه‌ی بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ مه‌رزی باشماخ و په‌روێزخان”.

به‌پێی زانیاریه‌کانی  ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی بری تێچونی وه‌رگرتنی ڤیزا ته‌نها 8 هه‌زار دیناری پێویسته‌ که‌ 3 هه‌زار دینار بۆ خۆ تۆمارکردن و 5 هه‌زار دینار بۆ بیمه‌.