عیراق تا سێ ساڵ ناتوانێت دەستبەرداری كارەبای ئێران بێت


محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەمیانی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا داوای لەئیدارەی واشنتۆن كرد كەماوەی لێخۆشبوون بۆ عیراق لەسزا سەپێنراوەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران درێژبكاتەوە و ئاماژەی بەوەكرد عیراق ناتوانێت تاوەكو سێ ساڵی تر دەستبەرداری هاوردەكردنی كارەبا لەئێرانەوە بێت. 

حەلبوسی راشیگەیاند هیوادارن كە ماوەی لێخۆشبوون لەسزاكان بۆ عیراق درێژبكرێتەوە تائەو كاتەی وڵاتەكەی دەتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت لەڕووی ئابوورییەوە.

روونیشیكردەوە: عیراق بڕی لە 30%ی پێداویستیەكانی لەوزە هاوردەدەكات و پێویستی بەنزیكەی سێ ساڵی دیكەیە بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی پێداویستیەكانی دابین بكات لەبواری بەرهەمهێنانی كارەبا ، لەدوای سێ ساڵی دیكە پێدەچێت عیراقێكی خاوەن سەربەخۆی ئابووری ببینن و چیتر پێویستی بەوەنەبێت لەوڵاتێكی ترەوە كارەبا هاوردە بكات.