بەهۆی ناجێگیریی کەشوهەواوە سبەینێ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و کۆیە پشوو دەبێت.
پەروەردەی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و کۆیە ئاماژەیان بەوە کردووە، بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دەگرێتەوە و ئەوانیش بۆ سەلامەتی گیانی خوێندکاران بڕیاریانداوە سبەینێ یەکشەممە (٣١ی ئازاری ٢٠١٩) بکرێتە پشوو لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و هەڵەبجە و کۆیە و ئیدارەى گەرمیان(خانەقین و کەلار و کفری)یەوە.
هاوکات زانکۆکانی سلێمانی، چەرمو و گەرمیان دەوامی سبەینێیان راگرت.
ئەمڕۆش سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە راگەیاند، “وەزارەتی پەروەردە بۆ سبەینی پشووی گشتی رانەگەیاندووە، بەڵام لە حاڵەتی دروستبوونی لافا و مەترسیدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان و قوتابخانەکان بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان، لە راگرتنی دەوام سەرپشکن”.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەئێوارەی ئەمڕۆوە بارانبارنین بەلێزمە دەستپێبکات و تاکو ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەش بەردەوامی هەبێت.
NRT