بەرپرسان دەڵێن عێراق دەستیکردووە بە درووستکردنی شارێكی پیشەسازی هاوبهش لەگەڵ ئهردهن لە ناوچەیەکی بیابانی دوورەدەست لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.
شارەکە دانراوە لە کۆتایی 2019 تەواوببێت و لەسەر سنووری نێون عێراق و ئهردهن درووستدەکرێت، نزیك لە خاڵی سنووری ترێبیلی نێوان عێراق و ئهو شانشینە.
خاڵە سنوورییەکە لە 2017 کرایەوە دوای داخستنی بۆ سێ ساڵ بەهۆکاری ئەمنی دوای ئەوەی رێکخراوی “دەوڵەتی ئیسلامی” (داعش) ناوچەیەکی زۆری لە عێراق داگیرکرد.
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، حەمید دولەیمی وتی: “حکومەتی ناوەند لە بەغدا و حکومەتی ناوخۆیی ئەنبار، بەگوێرهی رێکەوتنێکی پێشتر لەگەڵ ئهردهن، دەستیانکردووە بە دروستکردنی یەکەم شاری هاوبەشی پیشەسازی لەنێوان هەردوو وڵاتدا”.
ناوچە پیشەسازییەکە بە فراوانیی 24 کیلۆمەتر دووجایە و ئۆفیس و دوکان و خواردنگە و شوێنی حەوانەوە و گەراجی فراوانی ئۆتۆمۆبیل و لۆری و نوسینگەکانی گەشت و گوزار و گۆڕینەوەی دراو و شوێنی چاکردنەوەی ئۆتۆمبیلی تێدا دەبێت.
فراوانکردنی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ
دولەیمی وتی حکومەتی ناوخۆیی ئەنبار دەیەوێت دەستبکات بە کردنەوەی “پرۆژەی گەورە و خزمەتگوزاری، بەتایبەتی لەسەر سنووری نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ، سوریا و ئهردهن و سعودیە”.
وتیشی فراوانکردنی پرۆژەکانی خزمەتگوزاری و پیشەسازی کار بۆ بێکاران دابیندەکات و ئابوری دهبوژێنێتهوه لە سەرانسەری ئەنباردا.
ئەندامێکی دیکەی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، ئەمیرە عەدای رایگهیاند: دروستکردنی شارە پیشەسازییە هاوبەشەکە بەو پارەیە ئەنجامدەدرێت کە حکومەتی ئهردهن بەخشیوێتی.
وتی پرۆژەکە نەك ههر تەنها کار بۆ گەنجانی ئەنبار دهخوڵقێنێت، بەڵکو خزمەتگوزاری ئیداری و پیشەسازی و دەزگا داراییەکانیش بۆ گەشتیارانی نێوان عێراق و ئهردهن دابیندەکات.
وتیشی دەبێتە هۆی فراوانبوونی بازرگانیش لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
عەدای وتی: “قۆناغی داهاتوو جێبەجێکردنی پرۆژەکەیە، بەتایبەتی لەسەر سنوورەکە. ئەوەش بۆ دڵنیابوونەوە لە بەردەوامیی جموجۆڵی بازرگانی لەنێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێدا.”
هەلەکانی وەبەرهێنان
ئەندازیار لە بەڕێوبەرێتی وەبەرهێنانی ئەنبار، رەجەب ئیادە محەمەدی وتی کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی هەل و پرۆژەکان بۆ گەشەپێدانی خاڵە سنوورییەکان لەگەڵ ئهردهن و سعودیە و سوریا.
واماژهی بهوهش كرد: “رێگای خێرای نێودەولەتی یەکێکە لە ئەولەویهتەکان،” ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه هەوڵەکە دروستکردنی پرۆژەکانی خزمەتگوزاری و پیشەسازی لەخۆدەگرێت بەدرێژایی رێگا خێراکە.
وتی ئەمەش هەلی کاری ئەندازیاری و تەکنیکی دابیندەکات بۆ گەنجان.
محەمەدی وتی: “کۆمپانیا عێراقی و عەرەبی و بیانییەکان کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی هەلی وەبەرهێنان،” بەتایبەتی لە هەرێمی فوراتی سەروو لە رۆژئاوای ئەنبار کە دەوڵەمەندە بە کانزا و سەرچاوە سروشتییەکانی روبار و دەریاچە و ناوچەیەکی بەرفراوانی بیابانیش لەخۆدەگرێت.
وتی: “کۆمپانیا بیانیەکان پرۆژەی گەورە لە ئەنبار جێبەجێدەکەن، وەك دروستکردنی شاری [زرنگ] لەسەر دەریاچەی حەبانییەلە رۆژهەڵاتی ئەنبار.”
وتی پرۆژەکانی دیکە بریتین لە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و کارگە لە سەرانسەری ئەنباردا.
ئابوریناس نازم جابری رایگهیند: ئەنبار پێیخستۆتە قۆناغێكی بەرزی ئابوری و خزمەتگوزاری و چالاکی بازرگانی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ سوریا و ئهردهن و سعودیە دوای لەناوچوونی داعش.
وتی: “ئێستا کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان وەبەرهێنان دەکەن لە ئەنبار.”
وتیشی زۆربەی پرۆژەکانی بەمنزیکانە جێبەجێدەکرێن لە پارێزگاکە هەلی وەبەرهێنان دەڕەخسێنن و هاوکاردەبن بۆ باشکردنی ئابووری ناوخۆیی و رهخساندنی هەلی کار.