له‌ئێستادا کارکردنی دۆشاوی ته‌ماته‌ی شاره‌زوو ڕاوه‌ستاوه و خاوه‌نی کارگه‌که هۆکاره‌که‌ی ئاشکرا ده‌کات.
کامه‌ران عبدلقادر، خاوه‌نی کارگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی دوشاوی شاره‌زوور ڕایگەیاند” ڕاوه‌ستانی به‌رهه‌م هێنانی دۆشاو له‌کارگه‌ی شاره‌زوور به‌هۆی نۆژه‌نکردنه‌وه و زیادکردنی توانای کارگه‌که‌یه بۆ دوو هێنده”
ڕاشیگەیاند” له‌ئێستادا ئامێری تازه‌مان کڕیوه به‌شێوازێکی نوێ ده‌که‌وینه کار که به‌رهه‌مان زۆر زیاد ده‌کات که پێشتر له ڕۆژێکدا 50 هه‌زار قتو دۆشاومان به‌رهه‌م هێنابێت ئه‌وا پاش مانگیک له‌دوای نۆژه‌نکردنه‌وه به‌رهه‌مه‌که زیاد ده‌کات ڕۆژانه دوو به‌رامبه‌ر واتا بۆ 100 هه‌زار قتوولهڕۆژێکدا”.
ئاماژەی بەوەشدا” ئێمه چه‌ند جارێک داوای نه‌وتی ڕهشمانکردووه که‌بۆمان دابینبکرێت هه‌رچه‌نده به‌ڵێنمان پێدراوه به‌ڵام تائێستا هیچمان بۆ نه‌کراوه”
به‌ڕێوه‌به‌ری کارگه‌ی شاره‌زوور ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له کۆتای مانگی ئایاردا به‌ته‌واوی کاری کارگه‌که‌یان ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌و گرفتیان نامێنێت.