بانكی ناوەندی عیراق لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە بڕێكی زۆر دراوی ئەمریكی (دۆلار)ی خستە بازاڕەكان، ئەمەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی ئەو دراوە هەیە لە بازاڕەكانی ناوخۆ.
بەپێی بەیاننامەیەكی بانكی ناوەندی عیراق، كە ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاوكرایەوە، بە زیادكردنی ئاشكرا بڕی (204.252.394) دۆلار بەشێوەیەكی كاش و بە بانك و كۆمپانیاكانی حەواڵە فرۆشراوە، ئەمەش بەراورد بەو بڕەی كە لە ڕۆژانی ڕابردوودا فرۆشراوە، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.
بانكی ناوەندی دەڵێت: “بڕی ئەو پارەیەی بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكانی دەرەوە فرۆشراوە گەیشتۆتە (183.302.394) دۆلار، بڕی (20.950.000) دۆلاریش بەشێوەی كاش فرۆشراوە”.
وەك لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی پێكراوە، 30 بانك و یەك كۆمپانیای حەواڵەی دارایی بەشدارییان كردووە.
هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، “یەك دۆلار بە 1190 دینار فرۆشراوە و لەو زیادكردنەشدا 30 بانك و یەك كۆمۆپانیای حەواڵەی دارایی بەشدارییان كردووە”.