لهراگهیاندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی سندوقی پشتیوانی پرۆژە بچوكەكانی لاوان سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕایدهگهێنێت ، لە سەرەتای مانگی نیسانەوە دەستدەكەن، بە وەرگرتنەوەی قیستەكانی قەرزی بچوك.
ئاماژه بهوهش دهكهن پاش راگرتنی وەرگرتنەوەی قیستەكان بۆ ماوەی3 ساڵ، لە ڕۆژی ٣ ی نیسانەوە دەستدەكەنەوە بە وەرگرتنەوەی قەرزەكان.
بەڕێوەبەرابەیەتیهكه راشیدهگهێنێت ، بەپێی خشتەی دیاریكراو، پابەندبن بە گێرانەوەی قیستەكانیان، تاوەكو توشی پێبژاردنی دواكەوتن و رێكاری تری یاسایی نەبن.