شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە مانگی چوارەوە نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی سلێمانی دەست پێدەکەن.
بەھۆی ئەو شەپۆڵە بارانبارینەی کە رووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە، بەشێک لە شەقامەکانی سلێمانی کێشەیان بۆ دروستبووەو شارەوانی سلێمانیش دەڵێت، بەرنامەی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان دەستپێدەکەنەوە.
زەردەشت رەفیق بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، ھەموو ساڵێک لە مانگی نیسانەوە، بۆ کۆتایی ساڵ بەرنامەی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی ناو شاری سلێمانییان ھەیە، ئەمساڵیش بەپێی ئەو بودجەیەی لە بەردەستیانە، لە مانگی نیسانەوە دەست دەکەنەوە بە نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان، بەتایبەتی کە لەو ماوەیەدا کەش و ھەوا باشتر دەبێت و یارمەتیدەر دەبێت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکە.