په‌روه‌رده‌ش كاری شۆفێری تاكسی له‌ مامۆستایان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

 
پاڵپشت به‌ بڕیاری حكومه‌ت بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی كاری شۆفێری تاكسی له‌ كارمه‌ندانی حكومه‌ت، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی كاری شۆفێری تاكسی له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌ركرد.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم له‌ نوسراوێكی ره‌سمیدا كه‌ ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كردووه‌و داوا ده‌كات به‌ زووترین كات، كار له‌سه‌ر بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی كاری شۆفێری تاكسی بكرێت له‌ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، ئه‌م بڕیاره‌ش پاڵپشت به‌ بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ركراوه‌، بۆ قه‌ده‌كردنی كاری شۆفێری تاكسی له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی حكومی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی سه‌ربه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.