رێكەوتی ٢٦/٣/٢٠١٩ دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان و عبدالرزاق الزهيري سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق لەگەڵ دكتۆر ڤۆڵكەر تریر سەرۆكی بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی و ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی وپیشەسازی ئەلمانیا كۆبونەوە، لەدیدارەكەدا باسیان لە چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ ئەلمانیا كرد، هەروەها گڤتوگۆیان كرد لەسەر چۆنیەتی گەشەپێدانی بازرگانی وپیشەسازی لە عێراق و هەرێمی كوردستان .