به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له کێشه‌و گرفته بازرگانییه‌کان‌و پیشه‌سازی‌و کشتوکاڵیه‌کان پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی کۆبۆوه.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژوور رۆژی سێشه‌ممه 2019/3/26، پێشوازیان کرد له د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگاری سلێمانی.
سیروان محه‌مه‌د، له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا سه‌رجه‌م کێشه‌و گرفته بازرگانیه‌کانی شاری سلێمانی خسته به‌رده‌م پارێزگاری سلێمانی که به‌هۆیانه‌وه کۆمه‌ڵێک گرفت بۆ بازرگان دروست ده‌بێت له کاره‌کانیان به تایبه‌تی له ئێستادا گرفتی حه‌واڵه‌کردنی پاره و گرفته بانکیه‌کان که نه‌بوونی بانکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ حه‌واڵه‌کردنی پاره بۆ کاری بازرگانی یه‌کێکه له گرفته‌کان.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌ررۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”له كۆبونه‌وه‌كه‌دا داوامان له پارێزگار كرد، دروستكردنی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوه‌ندانكردنه‌وه جێبه‌جێ بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ستافێكی شاره‌زایان هه‌یه، داواكاریش بووین كۆمپانیا گه‌وره‌كان له‌بواری پرۆژه‌ی گه‌وره‌دا كاربكه‌ن و ده‌ست نه‌خه‌نه ورده‌كاری بازاڕه‌وه تاكو هه‌ندێك بازرگانی بچوكی ناوبازاڕ بۆ گه‌نجه‌كانمان به‌جێبهێڵن”.
راشیگه‌یاند ”داوامان له پارێزگار كرد كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاوبخشێنرێته‌وه به یاسایی زه‌مانی كۆمه‌لایه‌تی و ئه‌و باج و روسوماتانه‌ی كه به‌ناوی ژینگه‌وه له بازرگانان وه‌رده‌گیرێت بخرێته خزمه‌تی شاره‌كه، رێژه‌ی سه‌وزایی له سلێمانی پێ زیادبكرێت نه‌ك بخرێته بانكه‌كانه‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ”داواكاربووین به‌زووترین كات ده‌ستبكرێت به دروستكردنی شاره پیشه‌سازیه‌كان و ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه ته‌رخان كرابوو بۆ دروستكردنی پرۆژه‌ی بچوك و مامناوه‌ند له به‌رێوبه‌رایه‌تی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی چه‌ند ساڵێكه ماوه‌ته‌وه كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوترین كات بدرێت به كه‌رتی تایبه‌ت و بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه”.
له‌كۆبوه‌نه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ژوور داوایی كرد ”كۆبوه‌نه‌وه‌یه‌ك له نێوان تاپۆ و به‌رێوبه‌ری كشتوكاڵ و شاره‌وانی سلێمانی ساز بكرێت به مه‌به‌ستی دروستكردنی ژوورێكی عه‌ملیات بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ویانه‌ی دانراوه بۆ كه‌رتی پیشه‌سازی له شاری ٢٠٢٠دا، ئه‌و بریاره‌شی كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رچوه بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له ئێستادا
وه‌ستاوه ئه‌مه‌ش بووه به كێشه بۆ هاوڵاتیان و بازرگان به‌زووترین كات بخرێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه”.
هه‌ر له کۆبونه‌وه‌که‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و کێشانه‌ی له ده‌روازه‌کانی باشماخ و په‌رویزخان و مه‌رزه لاوه‌کیه‌کان که بۆ بازرگانان دروست ده‌بێت خرایه ڕوو، داوا له پارێزگار کرا بۆ چاره‌سه‌رکردنیان.
له کۆبونه‌وه‌که‌دا گرفته کشتوکاڵی و پیشه‌سازیه‌کان خرانه به‌رباس که هۆکارێکن بۆ گه‌شه‌کردنی ئابووری شاری سلێمانی و پیشخستنی ئه‌و دوو که‌رته ده‌بێته هۆکارێکی گرنگ بۆ زیادکردنی به‌رهه‌می ناوخۆی و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار و ده‌رفه‌تی زیادکردنی به‌رهه‌می ناوخۆ.
لای خۆشیه‌وه پارێزگاری سلێمانی هه‌موو کێشه‌و گرفته‌کانی به هه‌ند وه‌رگرت و بریاردا له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا سه‌رجه‌م کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و کار بکه‌ن بۆ به‌هێزکردنی که‌رتی بازرگانی و پیشه‌سازی و کشتوکاڵی.