زانکۆی ستانفۆرد له‌رێگه‌ی پرۆگرامێکه‌وه ده‌یه‌وێت برگه یاساییه‌کانی عێراقی بکات به زمانی ئینگلیزی.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سليمانی رۆژی سێشه‌ممه 2019/3/26 پێشوازی کرد له مه‌هدی حه‌کیمی, سه‌رۆکی به‌شی پرۆگرامی یاسایی له زانکۆی ئه‌مریکی ژماره‌یه‌ک له خوێندکارانی به‌شی ئابووری زانکۆی ستانفۆرد .
له کۆبونه‌وه‌که‌دا مه‌هدی حه‌کیمی رایگه‌یاند ”له‌ئێستادا له ناو زانکۆی ئه‌مریکی پرۆگرامێک هه‌یه برگه یاساییه‌کانی عێراقی ده‌گۆرن بۆ زمانی ئینگلیزی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یاساکانی کاردنی ژووری بازرگانی کاره بازرگانییه‌کان وه‌رده‌گێرنه سه‌ر زمانی ئینگلیزی”.
راشیگه‌یاند ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی سلێمانی په‌یوه‌ندییه‌کانمان به‌هێز بکه‌ین و پرۆتۆکۆڵێکی لێکتێگه‌یشتن له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا واژوو بکه‌ین بۆ کاری هه‌ماهه‌نگی کردنی زیاتر له‌نێوانماندا”.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژوور خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی دروستکردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه و ئه‌م کاره‌ی زانکۆی ستانفۆرد و ئه‌مریکی له سلێمانی بۆ به‌ره‌وپێش بردنی تواناکانی گه‌نجان له‌به‌روپێشچونی که‌رتی بازرگانی‌و پیشه‌سازی به‌پێی یاساکان و ناساندنی له وڵاتانی جیهان که ژووره بازرگانیه‌کان له کوردستان به چ یاساییه‌ک کارده‌که‌ن.
راشیگه‌یاند ”وه‌ک ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی هه‌موو هاوکاریه‌ک و پشتیوانیه‌کی ئه‌م پرۆگرامه ده‌بین به‌پێی توانا کاره‌کانتان بۆ راییده‌که‌ین و بێ به‌شیان ناکه‌ین له پێدانی زانیاری”.
سه‌رۆکی ژوور ”داواشی کرد ئه‌م گروپانه کار بکه‌ن بۆ هاندانی گه‌نجان بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی بچوک و مامناوه‌ند بۆ زیاترن کردنی ره‌خساندنی هه‌لی کار و به‌هێزکردنی که‌رتی ئابووری”.