دوای دۆزینه‌وه‌ی 10 هه‌زار دۆلار له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی پۆلیسی راپه‌ڕین، راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی كرده‌وه.
پۆلیسی راپه‌ڕین، له‌راگه‌یه‌ندراوێكیدا، ئاشكرایكردوه:”ئه‌مڕۆ 2 شه‌ممه 25/3/2019 كارمه‌ندمان (پ4پ/ ئومێد ڕه‌سوڵ) كارمه‌ند له بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر له‌كاتی چوونی بۆ ده‌وامی ئاسایی خۆی له ڕێگا بڕی 9700$ نۆ هه‌زار و حه‌وت سه‌د دۆلار و 43،000 دیناری عێراقی دۆزیه‌وه”.
رونیشكراوه‌ته‌وه:”پاش هه‌وڵ و ماندووبونێكی زۆر توانی خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی پاره‌كه به‌ناوی ( اسعد محمد ) كه دانیشتووی قه‌زای سۆران بدۆزێته‌وه كه پیاوێكی به‌ساڵاچوو بووه و به‌مه‌به‌ستی كڕینی ئۆتۆمبێل سه‌ردانی قه‌ڵادزێ كردبوو دواتر پاره‌كه‌ی ڕاده‌ست كرده‌وه”.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه:”له لایه‌كی تره‌وه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌ڕێز (لیوا/ له‌شكر سه‌عید) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ده‌ستخۆشی له‌و كارمه‌نده‌مان كرد كه هه‌ستاوه به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی به خاوه‌نه‌كه‌ی، هیوای خواست نمونه‌ی هه‌ر زۆربێت”.