هۆشمه‌ند هادی، به‌رێوبه‌ر به‌شی فرۆشتن له کۆمپانیایی ئاڵا رایگه‌یاند ”ئاوی سلێمانی هه‌نارده‌ی وڵاتی به‌ریتانیا ده‌که‌ین و پلانیشمان هه‌یه له داهاتوودا، ئاو هه‌نارده‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا بکه‌ین”.
راشیگه‌یاند ”ئاوی سلێمانی ته‌نها کۆمپانیاییه که خاوه‌نی شه‌ش بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه، که بریتین له سێ ئایزۆی ئه‌مریکا جیهانی و ئایزۆی 9001 و ئایزۆی 22 هه‌زار و ئازیؤێ HACCP له‌گه‌ڵ دوو بڕوانامه‌ی جه‌وده‌ی ئیماراتی یه‌کێکیان له ئاوی ته‌بیعییه ئه‌ویتر له ئاوی مه‌عده‌نییه، نوێترین بروانامه‌ش سویدییه که رێگه‌مان ئه‌دات ئاوی سلێمانی هه‌نارده‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا بکه‌ین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ”له ساڵی 2018دا بۆ یه‌که‌مین جار له کوردستان توانیمان ئاوی سلێمانی هه‌نارده‌ی وڵاتی ئیمارات بکه‌ین سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێنا و تا ئێستاش به‌ردوامین له هه‌نارده‌کردنی ئاوی سليمانی بۆ ئیمرات”.