به‌وێنه‌؛ هێزه‌كانى به‌رگری شارستانی سلێمانی خرانه‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگری شارستانی سلێمانی به‌هۆى مه‌ترسی دروستبوونى لافاوه‌وه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كانى خسته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگری شارستانی سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ “كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی سلێمانی له‌ ڕێگه‌ی چه‌ند تیمێكی تایبه‌ته‌وه‌ ئاماده‌سازی ته‌واوی كردووه‌ و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و هه‌موو بنكه‌كانی ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شاری خستۆته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌ و زۆربه‌ی تیمه‌كانی ده‌ركردووه‌ و له‌ ئێستادا له‌ شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌ ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستاون”.

به‌یانى ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 25 ى 3 ى 2019، له‌ چه‌ندین ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى بارانى به‌خوڕه‌وه‌ لافاو دروست بووه‌.

له‌ دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌وه‌ شه‌پۆلێكى باران بارینى به‌خوڕ زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه‌ و پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام بێت.