به‌وێنه‌؛ لافاو له‌ رێگاى نێوان كه‌ركوك – سلێمانى دروستبوو

به‌یانى ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 25 ى 3 ى 2019، به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله‌ باران بارینه‌ به‌هێزه‌ى زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه‌، له‌ چه‌ندین ناوچه‌ لافاو دروست بووه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا لافاو رێگاى كه‌ركوك – سلێمانى داپۆشى.

ئه‌وه‌ى له‌ وێنه‌كانى خواره‌وه‌دا ده‌یبینن، په‌ڕه‌ى تایبه‌تى رادیۆى ترافیكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ و دیمه‌نى به‌یانى ئه‌مڕۆى رێگاى كه‌ركوك – سلێمانییه‌ نزیك كه‌نه‌كه‌وه‌ و وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت لافاو له‌ رێگاكه‌ دروست بووه‌.

له‌ دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌وه‌ شه‌پۆلێكى باران بارینى به‌خوڕ زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه‌ و پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ش به‌رده‌وام بێت.