ڕێگای كه‌لار ده‌ربه‌ندیخان چاكده‌كرێته‌وه‌ ‌


بڕیارە لە ماوه‌ی 15 رۆژی داهاتوودا ده‌ست به‌چاككردنه‌وه‌ی رێگه‌ی نێوان كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخان بکرێت.

یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕايگه‌یاند، هەردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێگاوبانی گه‌رمیان و چاكسازی ڕێگاوبانی سلێمانی ڕێككه‌وتوون له‌نزیكترین ماوه‌دا ده‌ستبكه‌ن به‌ نۆژه‌ندكردنه‌وه‌و پڕكردنه‌وه‌ی چاڵه‌كانی  سه‌ر ڕیگای كه‌لار ده‌ربه‌ندیخان.

وتیشی، ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌جدییه‌وه‌ كاری كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی ڕێگاوبانی سلێمانیش ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێگاوبانی گه‌رمیان ئه‌و كاره‌ بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنی كاره‌كه‌ جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماژەی بەوەکرد، دوابه‌دوای ئه‌م شه‌پۆلی بارانبارینه‌ تا دوهه‌فته‌ی داهاتوو ئامێرو كه‌ره‌سته‌ پێویسته‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ دێنه‌ گه‌رمیان و ته‌واوی ئه‌و شكاوی و چاڵ و ڕۆچونانه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كه‌ چاكده‌كرێته‌وه‌.