وادەی دابەشكرنی یەكەكانی كرێنشینان ئاشكرادەكرێت

سەرۆکی كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان رایگەیاند، “دوای تەواوبونی خزمەتگوزاری، ڕاستەوخۆ ناوی ئەو كرێنشێنانە ئاشكرادەكرێت كە یەكەكانیان پێدەدرێت.

بەرهەم قەرەداغی سەرۆكی كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە، کاری خزمەتگوزاری بۆ یەكەكانی كرێنشینان بەردەوامەو چاوەڕواندەكرێت تاكۆتایی ئەمساڵ بەسەر كرێنشیناندا دابەشبكرێت.

وتیشی دوای تەواوبونی خزمەتگوزاری یەكەكان، ڕاستەوخۆ ناوی ئەو كرێنشێنانە ئاشكرادەكرێت، كە یەكەكانیان پێدەدرێت.

سەرۆكی كۆمەڵەكە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو كرێنشیانانەی لەساڵی ٢٠١٣ فۆڕمیان پڕكردۆتەوەو ١١خاڵیان هەیەو هیچ موڵكێكیان بەناوەوە نییە، یەكەیان پێدەدرێت”.