سەنگەر محەمەد، خاوەنی کۆمپانیای باڵا ڕایگەیاند “وەک کۆمپانیایەکی شاری سلێمانی توانیومانە بە فەرمی وەکالەتی مارکەی شنایدەر ئێلێکتریک لەووڵاتی فەڕەنسا وەربگرین بۆ سرتاسەری عێراق و کوردستان لە بوارەکانی کارەباییاتدا”.
ڕاشیگەیاند “لەڕۆژی ٢٠١٩/٤/٣ لەکاتژمێر ١١ سەرلەبەیانی لە ھۆتل ھایکریست بە ئامادەبونی کنسوڵی فەرەنسی و بەرپرسانی وەزارەتی کارەبای عێراق و کوردستان ئەندازیارانی کارەبای و شارەزایانی بواری کارەبا و خاوەنی کۆمپانیا گەورەکانی ساغکردنەوەی بەرھەمی کارەباییات لە کوردستان و عێراق ئامادەی ڕاگەیاندنی وەرگرتنی وەکالەتی شنایدەر ئێلێکتریک”.
بەردەوام كۆمپانیاکانی کوردستان لەھەوڵی وەرگرتنی وەکالەتی مارکە جیھانیەکانن تا بیھێننە کوردستان و عێراق ھەربۆیە لەئێستاشدا کۆمپانیایەکی شاری سلێمانی وەکالەتی کارەبای ناسراوی جیھانی وەردەگرێت.