پەیوەندی کۆڕەک لەگەڵ سەرجەم هێڵە عێراقییەکان راگیرا

بە بڕیاری بەغدا پێوەندی کۆڕەک تیلیکۆم لەگەڵ سەرجەم تۆڕەکانی پەیوەندی لە عێراق راگیرا و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ئاگاداری هۆکارەکەی نین.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24تى ئادار، ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاند، وه‌ستانى پەیوەندی کۆڕەک لەگەڵ تۆڕەکانی دیکەی عێراقی بە ئاسیاسێڵیشەوە بڕیاری بەغدایە و هۆکارەکەی لای ئێمە روون نییە.

ئەو بڕیارەی بەغدا کاریگەری لەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەبێت بەوەی بەشێک لە دانیشتوانی کوردستان تۆڕەکانی دیکەی پەیوەندی بەکار دەهێنن و ئەوەیش گرفت لە پەیوەندییەکانیان بوارە جیا جیاکانی وەک بازرگانی و کۆمەڵایەتی و درووست دەکات.

له‌ به‌یانى ئه‌مڕۆوه‌ پێوه‌ندیى نێوان كۆڕه‌ك تلیكۆم و سەرجەم تۆڕەکانی دیکەی عێراق راگیراوە، راگرتنی پەیوەندییەکان کۆڕەک بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوامی دەبێت.