بە پشتیوانی د بەرهەم ساڵح وقوباد تاڵه‌بانی پاسپۆرتی هەڵەبجە دەکرێتەوە

لەدەرئەنجامی بایەخدان بە دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان و بە پشتیوانی سەرۆک کۆماری عیراق د بەرهەم ساڵح سبەینێ یەکشەمە بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە دەکرێتەوە.

سالار مەحمود راوێژکاری سەرۆککۆماری عیراق رایگەیاند بە هەوڵی سەرۆک کۆمارو بەڕێز قوباد تاڵەبانی و ناردنی نوسراوی داخوازی پارێزگاری هەڵەبجەو بە دواداچون بۆ ئەو بابەتە. سبەینێ موژدەی کردنەوەی دامەزراوەیەکی گرنگ رادەگەیەنرێ. لە ئایندەشدا چەند دائیرەیەی تر لە رێگەی حکومەتی ئیتحادیەوە دادەمەزرێت.

سالار مەحمود رایگەیاند: دکتۆر بەرهەم بەجدیەوە چاودێری بە دیهێنانی مافە دەستوریەکانی کورستان دەکات بە تایبەتیش پارێزگای هەڵەبجە.

‎دوای داخوازی فەرمی پارێزگاری هەڵەبجە  لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق. و حکومەتی ئیتحادی و جەختکردنەوەی سەرۆک کۆمارو  بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە ۲٠۱۹/۳/۲٤ یەکشەمەئەو دەستکەوتە بەدی دێت و لە ئایندەی نزیکیشدا چەند بڕیارێکی تری هاوشێوە لە بارەی پارێزگای هەڵەبجە لە بەغداوە دەدرێت.