گەشتوگوزاری سلێمانی ڕێژەی هاتنی‌ گەشتیاران ئاشكرادەكات

 
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی هاتنی ڕێژەی گەشتیارانی لەڕۆژانی نەورۆزدا ئاشكراكردو وتی، نزیك بە 100 هەزار گەشتیار هاتونەتە ناوچە گەشتیاریەكانی سلێمانی.  

عەلی ڕەئوف، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند، هاتنی گەشتیار تەنها لەدوو ڕۆژی نەورۆزدا لەنێوان 96 هەزار بۆ 100 هەزار گەشتیاردا بوە بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی.  

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، هاتنی گەشتیار بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی لەدوو ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا بەبەراورد بەساڵانی ڕابردوو زۆر زیادیكردوەو ڕێژەكە دڵخۆشكەرە.  

عەلی ڕەئوف  ئەوەشی وت، لە رۆژانی نەورۆزدا هیچ رووداوێكی نەخوازراو ڕوینەداوەو گەشتیاران و سەیرانكەرانیش زۆر بەسەلامەتی گەشتی خۆیان ئەنجامداوە.