كوێت رێگه‌ نادات هاوڵاتییانی عێڕاق و ئێران و ئیسڕائیل و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ سواری فڕۆكه‌كانی ببن


هێڵی ئاسمانیی كوێت رایگه‌یاندووه‌ كه‌ رێگه‌ نادات هاوڵاتییانی 9 وڵات له‌ رێگه‌ی هێڵی ئاسمانیی ئه‌م وڵاته‌وه‌ گه‌شت بكه‌ن و ته‌نانه‌ت رێگه‌ش نادات هاوڵاتییانی ئه‌م 9 وڵاته‌ بڕۆنه‌ ناو به‌شی ترانزیتی هێڵی ئاسمانییه‌كه‌یه‌وه‌.

كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی كوێت رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هاوڵاتییانی وڵاتانی عێڕاق و ئێران و كۆریای باكوور و لوبنان و سووریا و یه‌مه‌ن و ئه‌فغانستان و پاكستان و به‌نگلادیش رێگه‌یان پێنادرێت سواری فڕۆكه‌كانی هێڵی ئاسمانیی ئه‌وان ببن.

هه‌ڵبه‌ت پێشتر هاوڵاتییانی ئیسڕائیلی قه‌ده‌غه‌ كرابوون له‌ سواربوونی فڕۆكه‌كانی هێڵی ئاسمانیی ئه‌م وڵاته‌، به‌ڵام دیاره‌ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ 9 وڵاتی دیكه‌شیان به‌ لیستی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانه‌وه‌ زیاد كردووه‌.

یوسف جاسم سه‌رۆكی ئه‌م هێڵه‌ ئاسمانییه‌ وتی: ئه‌م قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌منیی وڵاته‌وه‌ دانراوه‌ و ته‌نیا به‌ مۆڵه‌تی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه‌ كه‌ هاوڵاتییانی ئه‌م وڵاتانه‌ رێگه‌یان پێده‌درێت له‌ رێگه‌ی هێڵی ئاسمانیی ئێمه‌وه‌ گه‌شت بكه‌ن.