سەركۆنسووڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی ئاشكرایكرد “هەوڵ دەدرێت هەناردەی مریشك و تەماتە بۆ هەرێمی كوردستان دەست پێبكاتەوە”.
سەعدوڵڵا مەسعودیان سەركۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاندووە “بە هۆی كەمی و بەرزبوونەوەی نرخی مریشك و تەماتە، هەناردەی ئەم بەرهەمانە لە ئێرانەوە ڕاگیراوە”.
ڕاشیگەیاند “هەوڵ دەدەین لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەو بڕیارە لا ببەین و هەناردەی ئەو دوو بەرهەمە بۆ هەرێمی كوردستان دەست پێبكاتەوە”.