رۆژانی جەژنی نەورۆز بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش گەشتیارێكی زۆر روویان لەناوچە گەشتیارییەكانی شاری سلێمانی كرد و ئەو زۆرییەی گەشتیار و هاتوچۆی سەیرانكەران بەوتەی بەرپرسانی تەندروستی “رووداوی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا”.
ئارام شوانی وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ده‌رباره‌ی هاتنی گه‌شتیاران لەنەورۆزدا بۆ پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یاند “له 15ی ئادارەوە تا یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆز زیاتر له 80 هه‌زار گه‌شتیار له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاتوونه‌ته سنووری پارێزگای سلێمانی”.
بەوتەی شوانی زۆرینه‌ی گه‌شتیاره‌كان گه‌شتیاری ناوخۆی عێراق بوون و له‌سه‌ره‌تای جه‌ژنی نه‌ورۆزدا ڕوویان له ناوچه گه‌شتیارییه‌كان كردووه و پاشتر گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌نته‌ری شاره‌كان.
بەرپرسانی تەندروستی شاری سلێمانی هەواڵی دڵخۆشكەرییان پێ نەبوو لەبارەی رووداوە جیاوازەكانی رۆژانی جەژنی نەورۆز بەو پێیەی كە رووداوەكان زۆر بوون.
د.ئومێد عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی رایگه‌یاند “له‌دوو ڕۆژی جه‌ژندا ڕووداوه‌كانی زۆر بوون به‌تایبه‌ت ڕووداوی هاتوچۆ و كه‌وتنه خواره‌وه‌ی گه‌شتیار و سه‌ردانیكه‌رانی ناوچه شاخاوییه‌كان بۆ سه‌یران”.
روونیشیكردەوە “به‌راورد به‌وه‌ی ڕووداوه‌كان زۆربوون، به‌ڵام جگه له برینداربوون هیچ حاڵه‌تێكی گیان له ده‌ستدان له نه‌خۆشخانه‌ی شار له دوو ڕۆژی جه‌ژن تۆمارنه‌كراوه”.
تیمەكانی قایمقامیەتی سلێمانی سەركەوتنی ئەو پلان و ئامادەكارییانەی خۆیانی راگەیاند بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی بازاڕ و رێگریكردن لەقۆرخكاریی و بەوتەی سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیەتی سلێمانی لیژنەكانیان بەهۆی سەردانی بەردەوامیان بۆ بازاڕەكان ئاگاداری دۆخی بازاڕ بوون و رێگر بوون لە بەرزكردنەوەی نرخ.
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیەتی سلێمانی وتی “له پێشوازی جه‌ژندا و له سلێمانی زیاتر سێ هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵ سه‌ربڕدراوون، و هاووڵاتیان لەچوونە دەرەوەیان بۆ ناوچە گەشتیارییەكان زۆرتر گۆشتیان بۆ خواردن بەكارهێناوە”.