پاڵاوتگەی بەرهەمە نەوتیەکانی سمود (پێشتر بەیجی) لە سەلاحەدین دەستیکردۆتەوە بە بەرهەمهێنان، پسپۆڕێکی نەوت رایگهیاند: ”وەزارەتی نەوت لە مانگی ئەیلول رایگەیاند وه کە نۆژەنکردنەوەی یەکێك لە دوو یەکەکانی بەرهەمهێنانی پاڵاوتگەکە تەواوبووە، بەڵام پاڵاوتگەکە کاتی زیاتری پێویستە بۆ دەستکردنهوه بە بەرهەمهێنان”.
حەمزە جەواهیری، پسپۆڕی نەوت وتی: “یەکەی پاڵاوتنی ژمارە 2 (سەلاحەدین 2) دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی سەرەتایی 45,000 بەرمیل بەرهەمە نەوتیەکان لە رۆژێکدا و یەکەکە ئەوپەڕی توانای بەرهەمهێنانی 70,000 بەرمیلە لە رۆژێکدا”.
وتیشی: “تیمەکانی وەزارەتی نەوت هەوڵی زیادکردنی بەرهەمهێنان لە پاڵاوتگەکە دەدەن بۆ ئاستی پێشووی کاتێك چاککردنەوەكه كۆتایی پێهات و یەکەی سەرەکیی دووەم (سەلاحەدین 1) كهوتۆتهوهگهڕ”.
وتی ”دوو یەکەکە 140,000 بەرمیلی رۆژانەیان بەرهەمدەهێنا پێش زیان بەرکەوتنیان لەلایەن رێکخراوی “دەوڵەتی ئیسلامی” (داعش)ەوە”.
هێزەکانی عێراق لە ئایاری 2015 توانییان گەمارۆی سەر ستافی پاڵاوتگەکە بشکێنن کە ماوەی ساڵێك بوو لەوێ مابوونەوە سەرەڕای هەوڵی بەردەوامی داعش بۆ چوونە نێو پاڵاوتگەکە بە بەکارهێنانی خۆکوژ و چەندین جۆری چەك.
جەواهیری وتی ”هەرکات بهتەواوی كهوتهوهگهڕ، پاڵاوتگەکە توانای بەرهەمهێنانی 300,000 بەرمیلی دەبێت لە رۆژێکدا و ئاماژەیکرد بەوەی توانای بەرهەمهێنانی پێشتری لهسهدا 45 خواستی ناوخۆی بۆ گازۆلین و سوتەمەنیەکان دابیندهكرد”.
وتی ”لەئێستادا بەرهەمە نەوتییە سەرەکیەکان کە لەم پاڵاوتگەیە بەرهەمدێن، بەنزین، دیزڵ، کیرۆسین (سوك و قورس)، نەوتی خاو و گازۆلینن”.
کەمبوونهوهی پێویستی بە هاوردەكردن
جەواهیری وتی ”بە کەوتنەوەکاری پاڵاوتگەی بەیجی، عێراق پێویستناکات بەشێوەیەکی سەرەکی پشت ببەستێت بە هاوردەكردن بۆ دابینکردنی خواستەکان بۆ سوتەمەنی بهخشین بە وێستگەکانی گاز و یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا”.
وتی: “تەواو گەڕانەوەی پاڵاوتگەکە بۆ کارکردن پێویستیی وڵات بە هاوردەكردنی سوتەمەنی کەمدەکاتەوە لە وڵاتانی دراوسێوە، کە زۆر لەسەر بودجە دەکەوێت”.
وتیشی ”پرۆژەکان بۆ دروستکردنی پاڵاوتگەی نوێ بەردەوامن”.
وتی ”لەنێویاندا پاڵاوتگەی وەبەرهێنانی کەرکوك، کە توانای رۆژانە 70,000 بەرمیلی دەبێت لە تەواوبوونیدا، لەگەڵ پاڵاوتگەی نیشتمانی کەربەلا، کە دواجار توانای 140,000 بەرمیلی رۆژانەی دەبێت”.
جەواهیری” وتی هەردووکیان وادانراوە “سوتەمەنی کوالیتی بەرز و ژینگەدۆستانە بەرهەمبهێنن بەگوێرەی ستاندەرەکانی یۆرۆ 5 [دهركردهی گاز]”.
وتی ”حکومەتیش ئەو پاڵاوتگە نەوتیانە فراواندەکات کە ئێستا لەکاردان وەك دۆرە لە بەغدا و شوعەیبە لە بەسرە”.
جەواهیری ”داوای ئاسانکاریی كرد بۆ گرێبەستەکانی وەبەرهێنان تا بیناکردن و نۆژەنکردنەوەی پاڵاوتگەکان بەردەوامبێت و بیرۆکراسیەت کەمتربێت بۆ بوژاندنهوهی کەرتەکە”.
وتی ”ئەمە پێویستە بۆ دڵنیابوون لە گواستنەوە لە پشت بەستن بە هاوردەكردنهوە بۆ پشتبهستن به خود له سوتەمەنیدا و دواجاریش گەڕاندنەوەی ئاستی جارانی هەناردەكردن”.