بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 22-3-2019 لە شاری سلێمانی، كۆبوونەوەی یەكێتی تیروكەوانی عەرەب بەرێوەبچێت بەمەبەستی تاوتوێكردنی بەرنامەی پاڵەوانێتییەكانی ئەمساڵی ئەو یەكێتییە.
ئازاد سەفوەت، ئەندامی یەكێتی تیروكەوانی عێراق رایگەیاند “شاری سلێمانی یەكێكە لەو شارانەی كاندیدە بۆ لە ئامێزگرتنی یەكێك لە پاڵەوانێتییەكانی ئەمساڵی یەكێتی تیروكەوانی عەرەب ئەویش پاڵەوانێتی هەڵبژاردەكان یان یانەكانی عەرەبە كە بۆ یەكەمجار لە مانگی یانزەی ئەمساڵ بەرێوەدەچێت.
لە ساڵی 2013 بۆ یەكەمجار لە شاری سلێمانی بە بەشداری چەندین وڵات پاڵەوانێتی عەرەبی بەرێوەچوو، ئەوەش بۆتە چانسێكی باش كە بۆ جارێكی تر ئەو پاڵەوانێتییە لە ئامێز بگرێتەوە.