دیپلۆماتكارێكی عێراقی له دیمه‌شق ئاشكرای كرد، له مانگی داهاتوو ده‌روازه‌ی سنووری ئه‌لبوكه‌مالی نێوده‌وڵه‌تی نێوان سووریا و عێراق ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌یش دوای یه‌كه‌م سه‌ردانی شاندێكی باڵای عێراق دێ بۆ سووریا، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش و دیداری لیژنه هاوبه‌شه‌كان، كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵه ئه‌مجۆره كۆبوونه‌وانه له نێوانیان ئه‌نجام نه‌دراوه.
له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی بۆ ڕۆژنامه‌ی “وه‌ته‌ن“ی ڕژێمی ئه‌سه‌د، ئه‌و دیپلۆماتكاره‌ی عێراقی گوتویه‌تی، له دیداره‌كان سوپاسالاری عێراق دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه عێراق ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه و پێشوازی له‌وه‌یش ده‌كات، كه ده‌روازه‌ی بابولكه‌مال بكه‌ینه‌وه.
له نێوان سووریا و عێراق سێ ده‌روازه‌ی تری سروشتی بوونیان هه‌یه كه جیا له ئه‌لبوكه‌مال، هه‌ریه‌ك له ده‌روازه‌ی ره‌بیعه كه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له دیوی سووریاوه كۆنتڕۆڵیان كردووه، له‌گه‌ڵ ده‌روازه‌ی ته‌نه‌فی ئه‌مه‌ریكا كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه كۆنتڕۆڵ كراوه.
چه‌ند ڕۆژێكه شاندێكی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی فه‌ریق روكنی یه‌كه‌م عوسمان غانمی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی فره‌وانی عێراق له دیمه‌شقن، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سوپاسالاری عێراق و ئێران و سووریا له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پێوه‌ندییه‌كان، شانده‌كه چاویان به ئه‌سه‌د و وه‌زیری ناوخۆ و به‌رپرسانی تری حكوومه‌تی ئه‌سه‌د كه‌وتووه.