پارێزگاری عەنتاب، داود گول رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عەنتاب و هەولێر كە سبەی دەست پێ دەكات، دەبێتە هۆی گەشەسەندنی بازرگانی لەگەڵ عێراق و هاوكاریش دەبێت بۆ کەرتی گەشتیاری.
لە روونكردنەوەیەكیدا گول رایگەیاند، سبەی هێڵی ئاسمانیی ئانادۆڵو جێت سەربە هێڵی ئاسمانیی توركی گەشتەكانی نێوان عەنتاب و هەولێر دەست پێ دەكات كە گرنگیی زۆری دەبێت لە رووی بازرگانی و گەشتیارییەوە.
بڕیارە رۆژانی شەممە، یەكشەممە و چوارشەممە گەشتی ئاسمانی لە نێوان هەولێر و عەنتاب ئەنجامبدرێت و كاتی گەشتەكان لە عەنتابەوە كاتژمێر 01:40 و لە هەولێرەوە كاتژمێر 04:00 دەست پێ دەكات.