رۆژی ١٩/٣/٢٠١٩ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی سیروان محەممەد جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و نەوزاد غفور ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی یەكێتی ژوورەكان و مەلا مەجید سورچی جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازییان کرد لە چۆی کوانژین کوسنوڵی نوێ ی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارێکدا دكتۆر دارا جەلیل خەیات ستایشی کارەکانی وڵاتی کۆریای باشووری کرد بە تایبەت لە ماوەی ١٤ ساڵی رابردوو.
سەرۆکی یەكێتی وتی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان وڵاتی عێراق و کۆریای باشوور دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی کۆتایی سەدەی بیستەم، لە ماوەی رابردووش وڵاتی کۆریا چەندین کار و وەبەرهێنانی باشی کردووە بە تایبەت کەمپی زەیتون لە گشت سێکتەرەکان و سێکتەری رێگاو بان و بنیاتنان و پەروەردە بە تایبەتی.
دكتور دارا جەلیل خەیات رایگەیاند بەهۆی کوالێتی بەرز و نرخی گونجاوی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەکارهێنەری باشی بەرهەمەکانی وڵاتی کۆریان بە تایبەت بەرهەمەکانی ئەلیکترۆنی و ئۆتۆمبێل.
سەرۆکی یەكێتی هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست، هیوای خواست لە ماوەی داهاتوو پەیوەندییە بازرگانیەکان زیاتر پەرە بسێنن، خاوەنکارانی وڵاتی کۆریا بەرهەمهێنانی زیاتر ئەنجام بدەن ئێمەش وەکو ژوور پاڵپشتی تەواویان دەکەین.
چۆی کوانژین کونسوڵی کۆریا وتی ئێمە هاتوین بۆ ئەوەی پەرەی زیاتر بە پەیوەندییە کلتوری، سیاسی و ئابوورییەکان بدەین.
لە ماوەی کەمپی زەیتون تا ئێستا هەولێر و هەرێمی کوردستان گەشەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە ئەمەش دەرفەتێکی باشە بۆ هەردوولا خاوەنکارانی کۆریاش بەشداربن لەم گەشەسەندنە لە هەرێم.
هیواشی خواست لە ماوەی داهاتوو بە بیرۆکەی باشی دوولایەنە کارەکان زیاتر پەرە پێبدەن.