ئیسلام رێژه‌ی‌ سوودی كڕین‌و فرۆشی‌ دیارینه‌كردووه‌

رێژه‌ی‌ سوود‌و «ارباح» یه‌كێكه‌ له‌و مه‌سه‌له‌ هه‌ستیارانه‌ی‌ كه‌ زۆرجار جێی‌ مشتومڕه‌، زۆربه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ به‌هۆی‌ ئه‌و سوودو «ئه‌رباح»ه‌ زۆره‌ی‌ به‌شێك له‌بازرگانه‌كانی‌ كوردستان به‌ده‌ستیده‌هێنن خوازیارن له‌دیدی‌ شه‌رعییه‌وه‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌وه‌یان ده‌ستكه‌وێ‌ كه‌ ئایا به‌پێی‌ شه‌ریعه‌تی‌ ئیسلام رێژه‌ی‌ سوود ته‌حدید كراوه‌؟ بۆ تیشك خستنه‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌‌و ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ وه‌ك قه‌رز له‌بانكه‌كان وه‌رده‌گیرێن‌و سوودیان ده‌چێته‌ سه‌ر، گۆڤاری‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌ چه‌ند پرسیارێكی‌ ئاڕاسته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ رابیته‌ی‌ ئیسلامی‌ «پرۆفیسۆر عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی» كرد.
بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌: ئایا ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام رێژه‌ی‌ سوودی‌ دیاریكردووه‌ له‌كڕین‌و فرۆش‌و بازرگانیدا یاخود رێژه‌ی‌ سوودو (ارباح) كراوه‌یه‌؟
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: نه‌خێر شه‌رعه‌ن رێژه‌ی‌ سوودی‌ كڕین‌و فرۆشتن (ارباح) ته‌حدید نه‌كراوه‌.
بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌: ئایا ئه‌و سوودو ارباحه‌ زۆره‌ی‌ كه‌ به‌شێك له‌بازرگانه‌كانی‌ ئه‌مڕۆی‌ كوردستان به‌ده‌ستیده‌هێنن به‌پێی‌ شه‌رع رێگه‌پێدراوو حه‌ڵاڵه‌؟
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: وه‌ك ئاماژه‌م پێدا شه‌رعه‌ن ارباح دیارینه‌كراوه‌، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قانزانجه‌كه‌ غه‌ش‌و ئیستغلال‌و حه‌رامی تیا نه‌بێت‌و له‌بازاری خوشی زیاد نه‌بێت (ربح المپل).
بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌: ئایا له‌دیدی‌ به‌ڕێزتانه‌وه‌ ئه‌و قه‌رزانه‌ی‌ له‌بانكه‌كان ده‌درێن‌و سوودیان ده‌چێته‌ سه‌ر، ده‌كرێ‌ هاوڵاتیان وه‌ریبگرن؟
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: سوود (ربا) حه‌رامه‌ دروست نیه‌ له‌هیج كه‌سیك وه‌ربگیرێت یان بیدات.
 بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌: به‌بڕوای‌ تۆ گرنگترین بنه‌ما چییه‌ كه‌ ده‌بێت بانكه‌ ئیسلامیه‌كان ره‌چاوی‌ بكه‌ن؟
 عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: گه‌شه‌پێدانی گشتی (تنمیه‌ شامله‌).