وەزیری دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه حكومه‌ت ده‌ست ده‌كات بهوهرگرتنهوهى پێشینه‌كانى خانوبه‌ره و هاوسه‌رگیرى له فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان.
رێباز حه‌ملان، وه‌زیرى دارایی و ئابوری هه‌رێم به میدیای ره‌سمی یه‌كگرتوی راگه‌یاند، له ئێستادا ناتوانین پێشینه‌كانی هاوسه‌رگیری و پێشینه‌ی خانوبه‌ره به‌هاوڵاتیان بده‌ینه‌وه چونكه ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌غداوه دێت بۆ هه‌رێم ته‌نیا به‌شى موچه ده‌كات.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ر بودجه باش بێت و به‌ته‌واوی پاره بێت، ئه‌و كاته ده‌توانرێت پێشینه‌كانی خانوبه‌ره و هاوسه‌رگیری به فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان بدرێت.
له باره‌ی دامه‌زراندنیشه‌وه ئاشكراشی كرد”فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یان 31 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره، كه وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی تر له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا خزمه‌ت ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر دامه‌زراندن ده‌ستپێبكاته‌وه‌و باری دارایی هه‌رێم باش بێت، ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ گرێبه‌سته‌كان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دابمه‌زرێنرێن.”