روحانی: “سەدا ٢٠ مووچە بۆ ١٢ ملیۆن ئیشکەر زیاد دەکەین”

سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی رایگەیاند کە بەشێکی وڵاتانی ناوچەکە لە ھەوڵی لاوازکردنی ئێران دان، بەڵام تاران دەیەوێت ھەماھەنگی خۆی لەگەڵ گشت وڵاتانی دراوسێ زیاتر بکات.
روحانی سەردانی پارێزگای بوشەھری کەناری کەنداوی بەسڕە لە باشووری ئێران کرد و وتارێکی بۆ کۆبوونەوەیەکی جەماوەری پێشکەش کرد.

روحانی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمڕۆ چوار کێڵگەی گازی لە باشووری فارس دەکەنەوە، کە بڕی ١١ ملیار دۆلاری تێچووە. 

ئاشکراشی کرد کە لە دوای یەک مانگی دیکە پڕۆژەیەکی پەیوەندیدار بە ئاو، کێڵگە و بەنداو بە بڕی ١٠ ملیار دۆلار دەکەنەوە. 

سەرکۆماری ئێران رایگەیاند کە بەشێکی وڵاتانی ناوچەکە لە ھەوڵی لاوازکردنی ئێران دان، بەڵام تاران دەیەوێت ھەماھەنگی خۆی لەگەڵ گشت وڵاتانی دراوسێ زیاتر بکات. 

روحانی وتیشی: “ژمارەی ئەو ھاووڵاتییانەی کە خاوەنی داھاتێکی جێگیرن دەگاتە پێنج ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس، کە ئەمڕۆ رووبەڕووی کێشەی زۆر قورس بوونەتەوە. بەم ھۆیەوە بۆ ١٢ملیۆن ئیشکەر، سەدا ٢٠ی مووچە بۆ فەرمانبەران و سەرووی سەدا ٢٠ یش بۆ کرێکاران زیاد دەکەین”.