بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ئامادەکارییەکان و چۆنێتی چالاکییەکان، ئاوات محەمەد- قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی باڵای فێستیڤاڵی نەورۆزی سلێمانی کۆبووەوە.
لە کۆبونەوەکەدا باس لە شوێن و چۆنێتی چالاکییەکان کرا، کە بڕیارە لە دوانیوەرۆی رۆژی ٢٠-٣ لە گردی مامەیارە بەرێوە ئەچێت.
ھونەرمەند جەزای ساز- ئەندامی لیژنەی باڵای فێستیڤاڵی نەورۆز رایگەیاند: لەگەڵ قائیمقامی سلێمانی کە ھاوکات سەرۆکی لیژنەی ئەمنییە کۆبوینەوە و گفتوگۆمان لەسەر چالاکییە کلتورییەکان کرد کەلە ناوچەیەکی دیاریکراودا لە گردی مامەیارە بەرێوە ئەچێت و تێیدا جلوبەرگی کوردی بە گۆرانی مۆسیقای کوردییەوە نمایشت دەکرێت و تەمسیلی کەسایەتییە دیارەکانی کوردستانیش دەکرێت و سرود و مارشی نەتەوایەتی لێ دەدرێت.
وتیشی: لە ھیچ ناوچەیەکی تری سلێمانی بەتایبەت لە شەقامی سالم چالاکی ئەنجام نادەین و تەواوی چالاکییەکانمان لە گردی مامەیارە دەبێت.