دوای لابردنی پاشەکەوتی موچە پاش نیوەری ڕۆژی دووشەممە سیمنارێک لە سەبارەت بە گۆرانکاری لە نرخی خۆراک لە ھۆتێل ھایکریست بەرێوەچوو.
وەسفی خەلیل راوژێکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند “بە بەشداری چەندین شارەزاو پسپۆری بواری ئابووری سیمنارێک سەبارەت بە گۆرانکاریەکانی داوایی ھەڵگرتنی پاشەکوتی موچە بەرێوەچوو بەشێوەیەكی فراوان سەبارەت بە تەوەرەکان گفتوگۆ کرا”.
وتیشی “میکانیزمەکانی رێگری کردن لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاو شتومەکان لەبازارەکانی سلێمانی تاوتوێ کرا، بەشدار بووان داوایان کرد حکومەت و لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەت بە وردی چاودێری بازار بکەن و رێگری بکەن لە ھەرجۆرە بەرزبونەوەیەکی نرخ”.
ئاماژەی بەوەش کرد “لە سیمنارەکەدا سێ میکانزیم دیاری کرا بۆ رێگەگرتن لەبەرزبونەوەی نرج، کە بریتین لە میکانزمەکانی کورتخایەن و مامناوەند و درێژخایەن، میکانیزی کورتخایەن بریتییە لەوی بازرگان و خاوەنکاران کاڵاو شمەکی زیاتر ھاوردە بکەن، میکانیزمەکانی تر بریتی بوون لەوەی حکومەت گرنگی زیاتر بە کەرتی تایبەت بدات و سێکتەری بانکی لە کوردستان چالاکتر بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت ژێرخانی ئابووری کوردستان بەجۆرێک بەھێز بکرێت، ھیچ گۆڕانکاریکەی ناوخۆی و دەرەکەی کاریگەری لەسەر نەبێت”.
شایەنی باسە پێشتریش یاسین رەحیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەپەیامێکی فیدیۆیدا داوای لە بازرگانان و خاوەنکارنی کوردستان کرد رەچاوی دابونەریت و کلتوری ئاین و کۆمەڵایەتی کوردستان بکەن و نرخ بەرزنەکەنەوە”.