سینه‌مای مناڵان له‌ سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌

پرۆژه‌ی سینه‌مای مناڵان له‌ شاری سلێمانی ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و له‌و هۆڵی سینه‌مایه‌دا سه‌رجه‌م فیلم و دۆكیۆمێنتارییه‌ فێركاری و زانستیه‌كان بۆ خوێندكاران نمایش ده‌كرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ مه‌ریوان عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه‌ رایگه‌یاند: پرۆژەی سینەمای منداڵان بەدەستپێشخەری بەرێوەبەرێتی راگەیاندنی په‌روه‌رده‌و بەهەماهەنگی ناوەندی لاوانی بەكرەجۆ دامەزراوەو لەو رێگەیەوە ئەو فیلمانە نمایش دەكەن كە لەرووی پەروەردەو سایكۆلۆژیاوە بۆ منداڵان گونجاون.

وتیشی: پرۆژه‌كه‌ به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی كیمیارانی هه‌ڵه‌بجه‌ فیلمێكی تێدا نمایش كرا، به‌ڵام دوای پشووی نه‌ورۆز ده‌ست به‌ نمایش ده‌كرێت و سه‌ره‌تا خوێندكارانی خوێندنگاكانی به‌كره‌جۆ سه‌ردانی ده‌كه‌ن و دواتر خوێندنگاكانی تری سلێمانی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بۆ خزمه‌تی خوێندكارانه‌ و به‌ خۆڕاییه‌ و مه‌به‌ست لێیی دروستكردنی بینه‌ری سینه‌مایه‌.

وتیشی: ئه‌و هۆڵی سینه‌مایه‌ جێگای 200 كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه‌.

PUKmedia