باڵوێزی كۆماری ئیسلامی ئێران له عیراق ده‌ڵێت: ڤێزای نێوان دوو وڵات وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و ته‌نها پاره وه‌رناگیرێت.
ئیره‌ج مه‌سجدی باڵوێزی كۆماری ئیسلامی ئێران له به‌غدا ڕایگه‌یاندووه كه ڤێزه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و پڕۆسه‌ی پێدانی ڤێزه به هاووڵاتیانی ئیران و عیراق هه‌ر وه‌كوو ڕابردوو ده‌بێت، به‌ڵام هیچ پاره‌یه‌ك بۆ پێدانی ڤێزا له هاووڵاتیانی هه‌ردوو وڵات وه‌رناگیرێت.
وتیشی: تاران و به‌غدا ڕێكه‌وتوون كه ئاسانكاری بۆ چالاكوانانی ئابووری و بازرگانی بكرێت له ڕێگای پێدانی ڤێزای درێژخایه‌ن و هاتووچۆی به‌رده‌وام بۆ بارزگانان.
بڕیاره له‌سه‌رتای مانگی داهاتووه بڕیاره‌كه‌بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.