رۆژانی پشووی نه‌ورۆز راگه‌یه‌ندرا

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوار رۆژ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ ده‌كاته‌ پشوو، رۆژی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی ره‌سمی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تیش دیاریده‌كات.

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتى راگه‌یاندنی پشووه‌كانی مانگی ئازاردا پشووه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆزی به‌م شێوه‌یه‌ راگه‌یاند: رۆژانی 20 و 21 و 22 و 23 ى 3-2019 له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌ پشوو.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكرا، كه‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 24-3-2019 له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌وامی ره‌سمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.