لەیادی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، شانازی دەكات توانیویەتی بەردێك بخاتە سەر بناغەی بەپارێزگابوونی پایتەختی ئاشتی.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەبۆنەی ٣١ ساڵەی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە پایامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بەر لە ٣١ ساڵ رژێمی بەعس ویستی بە ژەهرباران هەڵەبجە لەسەر نەخشە بسڕێتەوە، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا ئەو شارە چوارەم پارێزگای هەرێمی كوردستانە و لەڕیزی پێشەوەی گرنگی پێدانی ئاوەدانی و پەرەپێدانە.
قوباد تاڵەبانی خەجتی لەوەشكردۆتەوە، شانازی دەكات كە توانیویەتی بەردێك بخاتە سەر بناغەی بەپارێزگابوونی پایتەختی ئاشتی، لەئێستاشدا هەوڵ و كۆششیان بۆ كردنەوەی زیاتری شارەكەیە لەرێگەی بەفەرمیكردنی خاڵە سنورییەكانی و بەستنەوەشی بەگەرمیانەوە.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: لەگەڵ كردنەوەی هەر پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە هەڵەبجە، هەنگاوێك زیاتر لەساڕێژكردنی برینەكانی نزیك دەبینەوە و هەر بەخزمەت و ئاوەدانی و حوكمڕانی باش دەتوانین ئەو شارە لە كیمیابارانكراو و وێرانەوە بكەینە نمونە و چیرۆكێك بۆ سەركەوتن، دوور لە كێشەو ململانێی نەزۆك كە بێجگە لە ماڵوێرانی و كات بە فیڕۆدان هیچیتری لێ بەرهەم نایەت.