بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی پرۆژەیەکی گەشتیاری لە چیای ئەزمەڕ و تونێلی پێشڕەو راگەیاند و بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانیش دەڵێت، ئامانج لە پرۆژەکە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بۆ ئەو گەشتیارانەی کە روو لەناوچەکە دەکەن.
عەلی ڕەئوف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پڕۆژەکە بریتییە لە دانانی ١٠٠ مێز و کورسی و تهوالێت بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی چیای ئەزمەڕ و گۆیژەو تونێلی پێشڕەو و گۆڵێ له پێنجوێن و رانیه و دوكان، مەبەست لە پرۆژەکەش دابینکردنی خزمەتگوزارییە بۆ ئەو گەشتیارانەی کە روو لەو ناوچەیە دەکەن.
داواشی لەگەشتیاران کرد کەرەستەکان بپارێزن بۆئەوەی زۆترین گەشتیار سودی لێ ببینێت.