ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی پێشبینی ده‌كات، هاورده‌كردنی خۆراك و شتومه‌ك به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌رێگه‌ی ده‌روازه سنوریه‌كانه‌وه زیاد بكات، بۆیه داوا له به‌رپرسانی ده‌روازه سنوریه‌كان ده‌كات كاره‌كانی بازرگانان به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر راپه‌رێن.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ”له‌دوایی لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه و هه‌ڵگرتنی خاڵه گومرگیه نایاساییه‌كان پشبینی ده‌كه‌ین هاورده‌كردنی خۆراك و شتومه‌ك وپێداویستیه‌كانی هاوڵاتیان به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد بكات بۆیه داوا له به‌رپرسانی ده‌روازه سنوریه‌كان ده‌كه‌ین ئاسانكاری بۆ بازرگانان و خاوه‌نكاران بكه‌ن و به‌خێرای كاره‌كانیان بۆ ڕاپه‌رێن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مه‌رزی باشماخ كۆبوینه‌وه كه یه‌كێكه له‌و مه‌رزانه‌ی شاری سلێمانی زۆرتین كاڵا‌و شتومه‌كی لێ هاورده ده‌كرێت، له‌نزیكه‌وه داوامان لێ كردن كاره‌كانی بازرگان و خاوه‌نكاران و ئۆتۆمبیله بارهه‌ڵگره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر له جاران راپه‌رێنن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوترین كات كاڵا‌و شتومه‌كان بگاده ده‌ستی هاوڵاتیان له‌بازاڕه‌كاندا.
ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ”خێراتر ڕاپه‌راندنی كاره‌كانی بازرگانان و خاوه‌نكاران ده‌بێته‌وه هۆی گه‌شه‌كردنی زیاتری ئابووری كوردستان و كه‌رتی بازرگانی”.