ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی مەرزی باشماخ و تاقیگەی ڕەزگە ئەنجامدا بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە بازرگانیەکان.
ڕۆژی پێنج شەممە ٣/١٤ سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیانکرد لە لیوا مەریوان کەمال عمر، بەڕێوەبەری مەرزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ و شاخەوان بەكر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گومرگی مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ.
لەکۆبونەوەکەدا سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سیروان محه‌مه‌د ڕایگەیاند: بازرگانانی سلێمانی کۆمەڵێک کێشە و گرفتیان ھەیە لەمەرزی بەشماخ له‌کاتی ھاوردەکردنی پێداویستیەکانیان بەتایبەتی لە کاتی گواستنەوە و پشکنین و کە ئەو کێشانە بازرگانانی نیگەرانکردووە.
ڕاشیگەیاند: لەکۆبونەوەکەدا کۆمەڵێک بازرگانانی شاری سلێمانی تیایدا ئامادەبوون ھەمو ئەو کێشانەی کە بۆیان دروست دەبێت لەکاتی ھاوردەکردنی کاڵاکانیان باسیان لێوەکرد و داواینکرد بەڕێوەبەرانی مەرزەکان ئەو کێشەیە چارەسەربکەن و کار ئاسانی بۆ بازرگانان بکرێت.
سه‌رۆكی ژوور جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه ”كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی هه‌نوكه‌ی له مه‌رزه‌كه‌دا هه‌یه كه پێوسته له ناوخۆی مه‌رزه لیژنه‌ی بۆ دروستبكرێت و به‌زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی بازرگان و خاوه‌نكاران رانه‌وه‌ستێت و جوڵه‌ی بازرگانی كه‌م نه‌كات”.
بەرپرسانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لەکۆبونەوەکەدا بە بازرگانانیان ڕاگەیاند ھەموو ئەو کێشانەی کە ھەیە ھەوڵی چارەسەرکردنیان دەدەین وە نایەڵین کاری بازرگانی ڕابوەستێت بەپێی یاسا و ڕێنمایەکان ھەموو ئەو گرفتانەی کەھەیە چارەسەریان دەکەین.
لیوا مەریوان کەمال عمر، بەڕێوەبەری مەرزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به‌بازرگانانی ڕاگه‌یاند: به‌هه‌موشێوه‌یه‌ک پشتیوانیان ده‌که‌ن و به‌پێی یاسا و ڕێنمایه‌کان کاره بازرگانیه‌کان له‌ده‌روازه‌ی باشماخه‌وه ڕای ده‌که‌ن.
داواشی له‌بازرگانان کرد کاڵای کوالێتی به‌رز هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن و هاووڵاتیان له خۆراکی ته‌ندروست دڵنیابکه‌نه‌وه.
له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا نوێنه‌رانی ته‌ندروستی و ڤێرته‌رنه‌ری و کشتوکاڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای ڕه‌زگه بۆ پشکنین یتایدا ئاماده‌بوون.