یه‌كه‌مین سیمپۆزیۆمی هاوبه‌شی هه‌ردوو سه‌نته‌ری یه‌كسانی جێنده‌ری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی جیهان له ژێر ناونیشانی ”پرسی ژن له‌كایه‌كانی میدیا – ئابوری – یاسا – ڕامیاری” ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد .
له‌م سیمپۆزیۆمه‌دا چوار پانێڵ پێشكه‌ش كرا له‌لایه‌ن چالاكوانان و مامۆستایانی زانكۆ‌و توێژه‌رانه‌وه له‌سه‌ر پرسی ژن له‌كۆمه‌ڵگای كوردی و به‌شداری كردنی پرۆسه‌ی سیاسی و بازرگانی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری.
دلاوه‌ر سۆفی كه‌ریم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له پانێڵێكدا سه‌باره‌ت به رۆڵی ئافره‌تان له به‌شداری كردنی بواره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازیدا وتی ”له‌ئێستادا رۆڵی ئافره‌تان له‌بواری بازرگانیدا زۆر كز و لاوازه كه ئه‌مه‌ش پێشینه‌یه‌كی مێژووی هه‌یه، هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا كاتێك ژن و پیاو ئیش و كاره‌كانیان دابه‌ش كردوه ژنان خزێنراونه‌ته سوچی ماڵه‌وه، نه‌یانهێشتوه به‌رهه‌مهێن بێت ، له ئێستاشدا به‌پێیی داتاكانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رۆڵی ژنان به‌م شێوه‌یه‌یە:
– لهتازهكردنهی پێناسی بازرگانیدا له به‌رواری ١١٢٠١٨ تا ٣١١٢٢٠١٨، له‌كۆی ٤٢٣١ كه‌س پێناسه‌كانیان له ژووری بازرگانی تازهكردۆتهوه ته‌نها ٥٠ ئافره‌تی تێدایه.
– هه‌ندێك بوار هه‌یه به‌شداری كردنی خانمان تیایدا سفره وه‌ك بواره‌كانی: بیناسازی، پلاستیكی، خزمه‌تگوزاری، كرین و فرۆشتنی خانوو ته‌نها دوو ئافره‌تی تێدایه.
– له كۆمپانیاكاندا له كۆی ٤٠٦ كۆمپانیا ته‌نها ٤ دانه به ناوی ژنان تۆماركراوه.
ئه‌و وتیشی ”ژنان خۆیان ئه‌مه‌یان قهبوڵكردوه، به هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌میشه به‌دوایی كارێكدا ده‌گه‌رێن كه ژنانه بێت، وه‌ك سالۆن و دورمان له كاتێكدا زۆر بواری تر هه‌یه ژنان تیدا سهركهوتووترن، به بۆچونی من ئافره‌تان دایمه خۆیان به‌شێكن له كێشه‌كان، له كاتی هه‌ڵبژاردندا ژنان ده‌نگ به ئاورهگهزی خۆیان ناده‌ن و ده‌نگ ده‌ده‌ن به كاندیده پیاوه‌كان، جاران رۆڵی ژنان له ئێستا زیاتر بوو له كاركردن وه‌كو پیاوان ئێستا ژنان له بواری خوێنهداواریدا زۆرن به‌ڵام ژنی به‌رهه‌مهێنن زۆر كه‌مه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كلتوری كوردستان و بازاری كار پیاوانه‌یه ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دوور خستنه‌وه‌ی ژنان له بازاڕی كار، كه نه‌ك ته‌نها له كوردستان له زۆر وڵاتی تری جیهان به‌مشێوه‌یه‌یه، ئه‌مه ره‌نگی داوه‌ته‌وه بۆ بواره‌كانی تریش، هه‌لی كاركردنیش له‌به‌رده‌م ژنان كه‌متره”.