ھەوڵی بەنێودەوڵەتی کردنی دەروازە سنورییەکان بەردەوامە

ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ھەرێم رایگەیاند، ھەنگاوەکان بۆ بەڕەسمی کردنی دەروازە سنورییەکانی سەیرانبەن و کێلێ بەردەوامە، لەسەر ئاستی باڵاش کار لەسەر ئەو پرسە کراوە.

وتیشی ، لەسەردانەکەیاندا بۆ ئێران و کۆبونەوەیان لەگەڵ دەستەی گشتی دەروازە سنورییەکانی ئەو وڵاتە، داوایانکردوە پەلە بکرێت لە بەرەسمی ناساندن و بە نێودەوڵەتی کردنی ئەو دەروازە سنورییانە و ھاوشێوەی دەروازە سنورییەکانی تر مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

ساماڵ عەبدولرەحمان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دەروازە سنورییەکانی سەیرانبەن و کێلێ جوڵەی بازرگانی تێدا ئەنجام دەدرێت و کارەبازرگانییەکان بەباشی بەڕێوەدەچن، بەڵام ئەگەر لەلایەن حکومەتی عێراق و ئێرانەوە بە رەسمی بکرێن، ئەوا ھاتووچۆی گەشتیارییان تێدا ئەنجام دەدرێت.