وەزارەتی دارایی عێراق، بڕیاڕیدا بڕی 724 ملیار و 819 ملیۆن دیناری دیكەی بۆ مووچەی مانگی 3ی ساڵی 2019ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی خەرج بكات بەجیاوازی موچەی مانگەكانی كانونی دوەم و شوبات.
بە پێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق، حكومەتی عێراق 724 ملیار دینار و 819 ملیۆن دیناری بۆ حكومەتی هەرێم ناردوە، بۆ موچەی مانگی ئازار و جیاوازی موچەی مانگەكانی كانونی دوەم و شوبات، بەگوێرەی یاسای بودجەی ساڵی 2019 و نوسراوەكە دەشڵێت”ناردنی ئەو بودجەیە بە مەبەستی سەرفكردنی موچەی مانگی ئازار و خەرجكردنی جیاوازی موچەی مانگی كانونی دوەم و شوبات”.
ئەو نوراوەی وەزارەتی دارایی عێراق لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشتر ئەوەی رایگەیاندبوو، بەغدا 522 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردوە و تا ئێستاش موچەی ساڵی 2019 دابەشنەكراوە.