”لە مانگی نیسانەوە عێڕاق و ئێران ڤیزە لە بەرامبەر یەک هەڵدەگرن”


لە بڵاوکراوەیەکیدا پەروێز ئیسماعیل، یاریدەدەری بەرپرسی کاروباری پەیوەندییە جەماوەرییەکانی سەرۆککۆماری ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی هەژماری فەرمی خۆی زانیاری دەربارەی کۆبوونەوەکەی نێوان عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران خستەروو.

جێگای ئاماژەیە  حەسەن روحانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی ئەنجامدا.

هاوکات پەروێز ئیسماعیل لەو بڵاوکراوەیەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە لەو کۆبوونەوەیەدا هەردوولایەن لەسەر ئەوە رێککەوتوون لە مانگی نیسانەوە ئەو دوو وڵاتە ڤیزە لە هاووڵاتییانی بەرامبەر یەک هەڵدەگرن.

هەڵبەت دوێنێ روحانی گەیشتە بەغداد-ی پایتەختی عێراق و لەگەڵ سەرۆک کۆمار بەرهەم ئەحمەد ساڵح کۆبوویەوە و هەروەها بڕیارە ٣ رۆژ لە عێراقدا بمێنێتەوە.